چالاکی

  لقی هەولێری زاد پێشوازی لە ڕێکخراوی مرۆڤدۆستان دەکات
لقی هەولێری زاد پێشوازی لە ڕێکخراوی مرۆڤدۆستان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە (9\1)، شاندێکی ڕێکخراوی «مرۆڤدۆستان» کە پێک هاتبوون لە دەستەی بەڕێوەبەران، هەر یەک لە: «حاجی ئازاد عبدالوهاب و م. عبداللە صاڵح» سەردانی لقی هەولێری ڕێکخراوی زادیان کرد، لەلایەن بەرپرسی لقی هەولێر: «دکتۆر عماد صدرالدین» و ئەندامانی لقەوە پێشوازییان لێ کرا. لە دیدارەکەدا، هەردوولا باسی کار و چالاکیی ڕێکخراوەکانیان کرد و سوودمەند بوون لە ئەزموونی یەکتر. وە بەڵێنی هاوکاریکردنی یەکتریان دا بۆ خزمەتی زیاتری نەخۆشانی هەژار. FB-IMG-1674836254767 FB-IMG-1674836256903 FB-IMG-1674836258504 FB-IMG-1674836260087
 62

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.