چالاکی

  لقی ڕاپەڕینی ڕێکخراوی زاد ، خولی تاقیگەی بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا
خولی تاقیگە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێ هات

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/12) لە لقی ڕاپەڕینی ڕێکخراوی زاد، کۆتا ڕۆژی خولی تاقیگە بۆ دەرچووان و خوێندکارانی بەشی تاقیگە بەڕێوە چوو. لە خولەکەدا شێواز و سەحبکردنی خوێن و دیاریکردنی گرووپی خوێن و وەرگرتنی خوێن بۆ پشکنینی زەردوی و پشکنینی شەکرە، بە شێوەی پراکتیکی لەلایەن هاوکاری زاد: «ڕاژان ئەبووبەکر موحەممەد» بۆ بەشداربووانی خولەکە ڕوون کرایەوە. لە کۆتاییی خولەکەدا، بڕوانامە پێشکەش بە بەشداربووانی خولەکە کرا. . FB-IMG-1671387768710 FB-IMG-1671387771039 FB-IMG-1671387772854 FB-IMG-1671387774678 FB-IMG-1671387776406 FB-IMG-1671387778120 FB-IMG-1671387781765 FB-IMG-1671387783939 FB-IMG-1671387779866 FB-IMG-1671387786034 FB-IMG-1671387787719 FB-IMG-1671387789464 FB-IMG-1671387791125 FB-IMG-1671387792765
 62

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.