چالاکی

  لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد خەرمانێک لە خزمەتی پێشکەش کرد لە فیستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان
زاد لە فیستیڤاڵی گەرمیان
خەرمانێک لە خزمەتی پێشکەش کرد!

ئەمڕۆ شەممە 5/11 کۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵی بازاڕی گەرمیان بەڕێوەچوو. لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد لە ماوەی چوار ڕۆژی فیستڤاڵەکە له خزمەت میوانان و بەشداربووانی فیستیڤاڵەکە بەردەوام بوو. فیستیڤاڵەکە کۆتایی هات و زاد تێشویێکی پڕ میهرەبانی و خزمەتی خستە سەر خەرمانی خزمەتەکانی.
 
لە ماوەی چوار ڕۆژی فیستیڤاڵەکە، تیمی تەندروستی ڕێکخراوی زاد پشکنینی جۆراوجۆریان بۆ زیاتر لە 1400 هاوڵاتی ئەنجامدا  لە چین و توێژە جیاوازەکان.

زیاتر لە 1500 بروشەر و کارتی ناساندنی زادیان دابەشکرد لە فیستیڤاڵەکە، 35 دەخیلەی خێزانی بەخشرا بە خێزانەکان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ نەخۆشانەی زاد.

زاد بەردەوامە بە دروشمی ژیانەوەی ئادەمیزاد.FB-IMG-1667816300462 FB-IMG-1667816301781 FB-IMG-1667816303358 FB-IMG-1667816305469 FB-IMG-1667816306850 FB-IMG-1667816308190 FB-IMG-1667816309549 FB-IMG-1667816310951 FB-IMG-1667816312312 FB-IMG-1667816313778
 139

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.