بابەتی گرنگ

  لقی سلێمانی ڕێکخراوی زاد دوو سیمیناری شێرپەنجەی مەمکی پێشکەش کرد
لقی سلێمانی دوو سیمیناری شێرپەنجەی مەمکی پێشکەش کرد 

لە مانگی بەرەنگار بوونەوەی شێرپەنجەی مەمکدا، ڕۆژی شەممە بەرواری 10/29، لقی سلێمانی ڕێکخراوی زاد هەستان بە سازکردنی دوو سیمینار لە ژێر ناونیشانی «بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک» لە قوتابخانەی «ئامادەیی زەکیە ئەلکانی کچان» و «ناوەندی کوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا».
  
 سیمینارەکان لە لایەن ئەندامی هۆبەی تەندروستی زاد «ئاسودە سدیق» پەرستاری زانکۆ پێشکەشی ئامادەبووان کرا. لە میانەی سیمینارەکەدا باس لە ڕێگاکانی خۆپاراستن و چارەسەری شێرپەنجەی مەمک کرا.FB-IMG-1667815067530 FB-IMG-1667815069511 FB-IMG-1667815070902 FB-IMG-1667815072362 FB-IMG-1667815073906 FB-IMG-1667815075264 FB-IMG-1667815076589 FB-IMG-1667815077895 FB-IMG-1667815079269 FB-IMG-1667815080617 FB-IMG-1667815081987 FB-IMG-1667815083347
embarassed emojis
 177

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.