چالاکی

  زاد نامیلکەی (شێرپەنجەم تێپەڕاند) بڵاو دەکاتەوە
زاد نامیلکەی (شێرپەنجەم تێپەڕاند) بڵاو دەکاتەوە
لەهەڵمەتێکی فراواندا ڕێکخراوی زاد لەسەرجەم لقەکاندا نامیلکەی (شێرپەنجەم تێپەڕاند)ی دابەشکرد بەسەر نەخۆشخانەو سەنتەرە تایبەتەکانی شێرپەنجەدا.
جگە لەو شوێنانە، لە نەخۆشخانەو شوێنە گشتیەکانیشدا بڵاویکردەوە.
(شێرپەنجەم تێپەڕاند) لە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی زادە، گێڕانەوەی نەخۆشێکە کە بە پشتبەستن بەخوای گەورەو بەکارهێنانی چارەسەرەکان بەشێوەیەکی دروست، توانیوێتی شێرپەنجە تێپەڕێنێت.
ئەم نامیلکەیە بەخشەری ئومێدێکی زۆرە بە نەخۆشەکان، نامیلکەکە دەبەخشرێ و نافرۆشرێ، تۆش دەتوانی لەڕێگای یەکێ لە لقەکانی زادەوە ئەم نامیلکەیە دەستبخەی.

بۆ پەیوەندکردن بە لقەکانی زاد:
نوسینگەی سەرەکی:07518010020
لقی هەولێر : 07514247576 
لقی سلێمانی: 07518010014
لقی کەرکووک: 07503890030 
لقی هەڵەبجە: 07518010023
لقی گەرمیان: 07518010019
لقی ڕاپەڕین : 07511243004 

#نامیلکەی_زاد
#نامیلکەی_شێرپەنجەم_تێپەڕاند
#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزادFB-IMG-1663494807819 FB-IMG-1663493600527 FB-IMG-1663494809751 FB-IMG-1663494811262 FB-IMG-1663494814580 FB-IMG-1663494815942 FB-IMG-1663494819762 FB-IMG-1663493600527 FB-IMG-1663494825154 FB-IMG-1663494828422 FB-IMG-1663494830424 FB-IMG-1663494836339 FB-IMG-1663494840361 FB-IMG-1663494841832 FB-IMG-1663494843942
 193

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.