زاد نامیلکەی (شێرپەنجەم تێپەڕاند) بڵاو دەکاتەوە لەهەڵمەتێکی فراواندا ڕێکخراوی زاد لەسەرجەم لقەکاندا نامیلکەی (شێرپەنجەم تێپەڕاند)ی دابەشکرد بەسەر نەخۆشخانەو سەنتەرە تایبەتەکانی شێرپەنجەدا. جگە لەو شوێنانە، لە نەخۆشخانەو شوێنە گشتیەکانیشدا بڵاویکردەوە. (شێرپەنجەم تێپەڕاند) لە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی زادە، گێڕانەوەی نەخۆشێکە کە بە پشتبەستن بەخوای گەورەو بەکارهێنانی چارەسەرەکان بەشێوەیەکی دروست، توانیوێتی شێرپەنجە تێپەڕێنێت. ئەم نامیلکەیە بەخشەری ئومێدێکی زۆرە بە نەخۆشەکان، نامیلکەکە دەبەخشرێ و نافرۆشرێ، تۆش دەتوانی لەڕێگای یەکێ لە لقەکانی زادەوە ئەم نامیلکەیە دەستبخەی. بۆ پەیوەندکردن بە لقەکانی زاد: نوسینگەی سەرەکی:07518010020 لقی هەولێر : 07514247576 لقی سلێمانی: 07518010014 لقی کەرکووک: 07503890030 لقی هەڵەبجە: 07518010023 لقی گەرمیان: 07518010019 لقی ڕاپەڕین : 07511243004 #نامیلکەی_زاد #نامیلکەی_شێرپەنجەم_تێپەڕاند #زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد
کاش
هەژماری بانکی
باڵانس
پێداویستی
خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە
کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە
یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە
سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.