چالاکی

  تیمی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی زاد ، لە پاش پێشکەشکردنی سیمینارێک ، پشکنینی "چاو و ددانی" ئەنجامدا بۆ فێرخوازانی ڕێکخراوی تاج العارفین
#ڕێکخراوی_زاد_لقی_هەڵەبجە
ئەمڕۆ شەممە 20/8 لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی زاد سیمینارێكی سازکرد بەناونیشانی (سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانی قورئان له‌سه‌ر جه‌سته‌مان) كه‌ له‌لایه‌ن ژینۆ تاریق په‌رستاری زانكۆوه‌ پێشكه‌ش كرا، پاشان تیمی خۆبه‌خشی زاد پشکنینی "چاو و ددانی" ئەنجامدا بۆ فێرخوازانی ڕێکخراوی تاج العارفین  .
پشکنینیەکان لەلایەن هاوکارانی زاد (د.سۆزیار ئیبراهیم، زانا عومەر، ژینۆ تاریق، شڤان شه‌وكه‌ت) ئەنجامدرا.

 #زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزادFB-IMG-1661775191609 FB-IMG-1661775193117 FB-IMG-1661775194542 FB-IMG-1661775195983 FB-IMG-1661775197407 FB-IMG-1661775198833 FB-IMG-1661775200243 FB-IMG-1661775201704 FB-IMG-1661775203165
volvo v40 0 60
 166

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.