چالاکی

  لقی سلێمانی زنجیرەخولی کارامەیی پزیشکی بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهێنا
لقی سلێمانی زنجیرەخولی کارامەیی پزیشکی بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهێنا
ئەمڕۆ سێشەممە 9/8 دوانزەهەمین و کۆتا ڕۆژیی "زنجیرەخولی کارامەیی پزیشکی" بەڕێوەچوو کە لەلایەن لقی سلێمانی ڕێکخراوی زادەوە وترایەوە، لە "زنجیرەخولی کارامەیی پزیشکی" نۆ خولی جیاواز لەلایەن ڕاهێنەران و هاوکارانی زاد وترانەوە.
خولەکان بریتی بوون لە: (فریاگوزاری سەرەتایی، دوورینەوە، کانۆلا، شکاوی، دەرزی لێدان، ڤایتاڵ، گروپی خوێن، وەرگرتنی خوێن، فارماکۆڵۆجی)
لە کۆتاییدا بڕوانامە بەخشرایە فێرخوازان.
ڕێکخراوی زاد لە داهاتوودا بەردەوام ئەبێت لە خزمەتکردنی فێرخوازانی بەشە پزیشییەکان، بە پێشکەشکردنی چالاکی زیاترو هەمەچەشن.
سپۆنسەری خولەکان:
ـ مێدی شۆ
ـ ڕێبین پڵەس

 

 

298285060-1217264785795407-5682431067971917982-n 298341894-1217265229128696-7137477324624919235-n 298377704-1217265335795352-8961345292817263448-n 298460962-1217264929128726-3301411416526095447-n 298566620-1217264819128737-4082448055587606280-n 298623801-1217264902462062-2847024030481381305-n 298752153-1217265019128717-3776847648664237630-n 298756938-1217264962462056-2590391306684163243-n
 340

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.