هۆشیاری

  چۆن پێستمان بپارێزین لە گەرمای هاوین؟

تەندرووستی و گەشانەوەو جوانی پێست گرنگیەکی زۆری هەیە بۆمان و هەمیشە بە دوای ئەوەدا دەگەڕێین کە خاوەنی پێستێکی جوان و تەندرووست بین بەتایبەت لە هاویندا چونکە زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە پێست زیانی پێدەگەیەنێت هەربۆیە بۆ ئەوەی بەدووربیت لەو زیانانە دەتوانیت ئەم ڕێکارانە بگریتە بەر، ئەوانیش:

1- بەکارهێنانی دژەخۆر، پێویستە بەکارهێنانی دژە خۆر ببێتە ڕۆتینێک رۆژانە بۆ ئەوەی پێستت زیانی پێنەگات، بەڵام چۆنیەتی بەکارهێنانەکەی دەگۆڕێت کە بەم شێوەیەیە، ئەگەر کەشەکە هەوراوی بێت و تیشکی خۆرەکە زۆر بەهێز نەبێت دەتوانیت رێژەی دژەخۆرەکە 15 بەرەو سەرەوە بێت بەڵام ئەگەر تیشکی خۆر بەهێز بوو و لەو رۆژەشدا پێویستە کە برۆیتە دەرەوە ئەوا با رێژەکەی 30 بەرەو سەرەوە بێت.

2- هەوڵبدە دووربیت لە خۆری دوانیوەروان واتە لە کاتژمێر 10 ی بەیانی بۆ 4 ی ئێوارە چونکە ئەم تیشکی خۆرە سەروو تیشکی بنەوشەییە و زیان بە پێست دەگەیەنێت.

3- پاککردنەوەی پێست و شێدارکردنەوەی پێست لە رێگەی بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوەی پێست کە وادەکات هەمیشە سەرەرای ئەو تیشکە بەهێزەی خۆر پێستت بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە.

4- شۆردنی دەمووچاو تاوەکو چەوری دەمووچاو نەمێنێت بەتایبەت ئەو کەسانەی کە گرفتی چەوری پێستیان هەیە.

5- خواردنی زیاتری میوەو سەوزەو خواردنەوەی ئاوی زیاتر، دەتوانیت لە رۆژێکدا 2 لیتر بۆ 3 لیتر ئاو بخۆیتەوە لەگەڵ خواردنی شووتی و خەیار و خواردنی شەربەتی فرێش چونکە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێست بە گەشاوەی و شێداری بمێنێتەوە لە هاویندا.

6- بەکارهێنانی ماسکی تەندرووست هەمیشە پێویستە و بەتایبەتی ئەم جۆرە ماسکە لە هاویندا، تێکەڵکردنی ماست و هەنگوین و دواتر  بە تەواوی بیە لە هەموو دەمووچاوت و تا 10 خولەک لێیگەرێ و دواتر ئە ئاوی سارد بیشۆ، دەتوانیت هەفتانە ئەم کارە ئەنجام بدەیتەوە.

 

11
 428

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.