ڕێنماییەکان

  هۆکارەکانی قژ ڕووتانەوە

وەرینی قژ رۆژانە لە (50 بۆ 100) تاڵ ئاساییە، بەڵام ئەگەر هاتوو زۆر زیاتر بوو ئەوا رەنگە یەکێک بێت لەم هۆکارانە :-

1_بۆ ماوەی.

2_کاریگەری دەرونی.

3_نەخۆشی شەکرە

4_گۆرانی هۆرمۆن لەکاتی (دووگیانی،منداڵبوون،تەمەنی بێ ئومێدی، ڕێگری کردن لە منداڵبوون بە خواردنی حەپ).

5_بەهۆی خواردنی چەن جۆرێک لە دەرمان بۆ نەخۆشی(ڕژێنی دەرەقی، دەردە ڕێوی، نەخۆشی پێست).

6_لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشی (شێرپەنجە، بەرزی فشاری خوێن، هەوکردنی جومگەکان، خەمۆکی،گرفتی دڵ).

7_ئەگەر هاتوو کەسەکە شۆک بوو بە مردنی کەسێک لە خێزانەکەی.

8_دابەزینی کێشی لەش.

9_تای بەرز.

10_گۆڕینه ستایلی قژ.

11_کەمی (ئاسن، پرۆتین).

12_کەمکردنەوەی بەکارهێنای وشککەرەوە.

13_کەم کردنەوەی بەرهەمەکانی ڕەنگکردنی قژ بە تایبەتی لە ئافرەتاندا.

 959

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.