چالاکی

  سازکردنی پانێڵێک لە ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا
سازکردنی پانێڵێک لە ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا 

ئەمڕۆ (٤-٢-٢٠٢٤) کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی شێرپەنجە، لقی هەولێری ڕێکخراوی زاد  پانێڵێکی زانستی لەژێر ناونیشانی «ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی شێرپەنجە» ساز کرد لە زانکۆی نۆڵج.

لە دەستپێکدا ڕێکخراوی زاد بە ئامادەبووان ناسێندرا لەلایەن م. ئیبراهیم حوسێن، دواتر بە ئامادەبوونی هەر یەک لە دکتۆر عیماد سەدرەدین سدیق (پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی)، دکتۆر فەهمی موحەممەد ساڵح (پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و گرێ) و دکتۆر بڕوا عەدنان (شارەزا لە بواری پەروەردە و دەروونناسی)؛ گفتوگۆیەکی زانستییانە هاتە کایەوە بە بەشداریی ئامادەبووان و، تەواوی ئەو لایەنانەی پەیوەست بە نەخۆشیی شێرپەنجە و تووشبووانی بە شێرپەنجە ڕوون کرانەوە.

#ڕێکخراوی_زاد_لقی_هەولێر #زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد
#ڕۆژی_جیهانیی_شێرپەنجە FB-IMG-1707561355554 FB-IMG-1707561356997 FB-IMG-1707561358403 FB-IMG-1707561359817 FB-IMG-1707561361193 FB-IMG-1707561362544 FB-IMG-1707561363935 FB-IMG-1707561366234 FB-IMG-1707561367845 FB-IMG-1707561369368
 1249

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.